بۆ ئارامی، هەلی کار، خزمەت

بۆ ئارامی، هەلی کار، خزمەت

ئەو كوردستانەى كە ئەمڕۆ ئێمە تیایدا دەژین ئەو كوردستانە نییە كە باوباپیرانمان لەپێناویدا خەباتیان کرد. ئێمە زۆر دەوڵەمەندین و ئابووریەكى بەهێزمان هەیە بەڵام خەڵكانێكى زۆر لەم وڵاتە دەرفەتى تەواویان بۆ نەڕەخساوە بۆ كاركردن، كارەباى بەردەوامیان نییە، ئاوى پاكیان نیە، تایبەتمەندییەكانى ژیانێكى باشتریان نیە. ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێكە بۆ تۆ بۆئەوەى دڵنیا بیتەوە لەوەى كە كوردستان ئەو وڵاتەیە کە شایستەی ژیانێکی باشە بۆ تۆ. تەنها یەكێتیى نیشتمانیى كوردستانە كە خاوەنى پلان و ئەزمون و تواناى راستەقینەیە بۆئەوەى ئەو پلانە بۆ كوردستان جێبەجێبكات. قوباد تاڵەبانى، سەرۆكى لیستەكەمان، خاوەنى پەیمانى خۆى بوو لە جێبەجێكردنى سیستەمى بایۆمەتریدا، بۆیە ئێستاش دڵنیاین كە ئێمە هەمیشە خاوەنى پەیمانى خۆمان دەبین. حیزبەكانى تر یان نایانەوێت گۆڕانکاری بكەن یان ناتوانن ئەو كارە بكەن. بۆیه‌ له‌ رۆژى 30 ئه‌یلول ده‌نگ بده‌ به‌ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان لیستی ژماره‌ 105 بۆئه‌وه‌ى گۆڕانكارى رووبدات و كوردستان ببێته‌ ئه‌و وڵاته‌ى كه‌ باوباپیرانمان لەپێناویدا خه‌باتیان كرد، وڵاتێك كه‌ له‌ خزمه‌تى هه‌موواندا بێت.